K24 بەغدا
پەیامنێر
وه‌زیرێكی پێشووی عێراق به‌هۆی چای خراپه‌وه زیندانی ده‌كرێت
دادگای كه‌تنی كه‌ربه‌لا، سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ر وه‌زیری پێشووی بازرگانی عێراقدا سه‌پاند.
K24 – به‌غدا:
دادگای كه‌تنی كه‌ربه‌لا، سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ر وه‌زیری پێشووی بازرگانی عێراقدا سه‌پاند.
عه‌بدولفه‌لاح سودانی، وه‌زیری پێشووی بازرگانی عێراق، به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی چای به‌سه‌رچوو و دابه‌شكردنی وه‌ك به‌شه خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا، سزای حه‌وت ساڵ به‌ندكردنی له‌لایه‌ن دادگای كه‌تنی كه‌ربه‌لا بۆ ده‌رچووه.
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دادگای كه‌تنی كه‌ربه‌لا، له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا دۆسیه‌ی سكاڵای تۆمه‌تبار عه‌بدولفه‌لاح سودانی هه‌ڵداوه‌ته‌وه، كه پێشتر له پۆستی وه‌زیری بازرگانی عێراقدا بووه.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی چای به‌سه‌رچوو، سزای حه‌وت ساڵد زيندانى به‌سه‌ر عه‌بدولفه‌لاحدا سه‌پێنراوه"، ئاماژه به‌وه‌شكراوه "بڕیاره‌كه به‌گوێره‌ی ماده‌ی 340 له یاسایی سزادانی عێراق ژماره 111ی ساڵی 1969 ده‌رچووه".
به‌یره‌قدار راشیگه‌یاندووه، دادگا بڕیاریداوه ده‌ست به‌سه‌ر سامانی گوازراوه و نه‌گوازراوه‌ی سودانیدا بگیرێت".