کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌سروور بارزانی: له پێناو پێكهاته‌كاندا پێویسته رێككه‌وتنی پێشوه‌خته له‌سه‌ر ئازادكردنی موسڵ بكرێت
پێویسته رێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتووی پارێزگاكه بكرێت و ئیداره‌یه‌كی هاوسه‌نگ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی موسڵ دابنرێت
K24 - هه‌ولێر
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته رێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتووی پارێزگاكه بكرێت و ئیداره‌یه‌كی هاوسه‌نگ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی موسڵ دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردوو به‌رامبه‌ر پێكهاته جیاوازه‌كانی پارێزگاكه دووباره نه‌بنه‌وه.
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه ته‌نها هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی عێراقدا ده‌كات، كه ده‌ستووری و یاسایین، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه هێزه ده‌ستوورییه‌كان نابنه هۆی ورووژاندنی هه‌ستی تایفه‌گه‌ری.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه هێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێیدایه به‌ره‌نگاری تیرۆر ببێته‌وه و شه‌ڕی داعش بكات له هه‌ر شوێنێك بێت، به‌ڵام پێویسته رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی ئه‌و هێل و شوێنانه بكرێت كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێدا جێگیر ده‌بێت.
ئه‌م قسانه‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراقدا هاتن، كه به سه‌ردانێك ئێستا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و پێشتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا عوبه‌یدی ئاماژه‌ی به كاریگه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كرد و سه‌باره‌ت به هاوكاری سه‌ربازیش رایگه‌یاند، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌ربه‌ستی سیاسین.
.jpg)
.jpg)