کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وتارخوێنی تاران نزا بۆ سه‌ركه‌وتنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا ده‌كات
وتارخوێنی تارانی پایته‌ختی ئێران، له وتاری رۆژی هه‌ینیدا، له‌گه‌ڵ نوێژخوێنان نزای بۆ سه‌ركه‌وتنی گورزه ئاسمانییه‌كانی رووسیا كرد.
K24 - هه‌ولێر
وتارخوێنی تارانی پایته‌ختی ئێران، له وتاری رۆژی هه‌ینیدا، له‌گه‌ڵ نوێژخوێنان نزای بۆ سه‌ركه‌وتنی گورزه ئاسمانییه‌كانی رووسیا كرد.
محه‌مه‌د عه‌لی موه‌حه‌دی كرمانی، وتارخوێنی تاران، له وتاری هه‌ینیدا كه له نێو زانكۆی تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له په‌راوێزی نزاكاندا گوتی: "له خوای گه‌وره ده‌پارێینه‌وه، سه‌ركه‌وتنی زیاتر به رووسیا ببه‌خشێت له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا".
نزاكانی وتارخوێنی تاران له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیاوه له‌سنووره‌كانی نێوان سووریا و توركیا، خرایه خواره‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئاستی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ هه‌ڵكشا.
كرمانی كه له جیاتی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی وتاره‌كه‌ی خوێنده‌وه، هیوای خواست هه‌ریه‌ك له توركیا و رووسیا، دان به‌خۆیاندا بگرن و ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر نه‌به‌ن.