کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئەلبومی ئه‌دیل زۆرترین رێژه‌ی فرۆشی تۆمار كرد
K24 - ھەولێر
ئه‌لبومه نوێیه‌كی ئه‌دیل، گۆرانیبێژی به‌ریتانی، به‌ناوی 25، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆفیشه‌ل چارتس بڵاوكرایه‌وه، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا، زۆرترین رێژه‌ی فرۆشی تۆمار كرد، به‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی تیمی ئۆسیزی شكاند، كه پێشتر له ساڵی 1997 زۆر ترین رێژه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ی فرۆشرابوو.
ئه‌لبومه نوێكه‌ی ئه‌دیل، ته‌نیا له یه‌ك هه‌فته‌دا، هه‌شت سه‌د هه‌زار و سی و حه‌وت دانه‌ی لێفرۆشراوه، به‌ڵام ئه‌لبومه‌كه‌ی تیمی ئۆسیس ته‌نها شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌دو شه‌ش هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشرابوو.
كۆمپانیای ئۆفیشه‌ل چارتس ئاشكرایكرد، ئه‌لبومه‌كه‌ی ئه‌دیل زۆرترین جار له ئینته‌رنێت داونڵۆد كراوه.
ئه‌لبومی 25، سێیه‌مین به‌رهه‌می ئه‌دیلی ته‌مه‌ن 27 ساڵانه و توانیویه‌تی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی به‌ریتانیا به‌ده‌ست بهێنێت.
مارتن تالبۆت، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئۆفیشه‌ل چارتس گوتی: "ئاماره‌كانی فرۆشتن و داونڵۆدكردنی ئه‌لبومه‌كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و سه‌رسوڕهێنه‌رن و تا ئێستا هیچ ئه‌لبومێك ئه‌و رێژه‌ی زۆره‌ی فرۆشتنی تۆمارنه‌كردووه له‌سه‌ر ئاستی به‌ریتانیا".


