کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی په‌نابه‌رانی سووریا ده‌كات
له یه‌كێك له دیبه‌یته‌كاندا په‌نابه‌رانی سووریای به "سه‌گی هار" وه‌سف كردبوو
K24 – واشنتۆن:
بن كارسۆن كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنی 2016، له یه‌كێك له دیبه‌یته‌كاندا په‌نابه‌رانی سووریای به "سه‌گی هار" وه‌سف كردبوو، ئه‌مڕۆش سه‌ردانی كامپی زه‌عته‌ری په‌نابه‌رانی سووریای كرد له ئه‌رده‌ن.
ئه‌و كاندیده له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه سه‌ردانی نۆرینگه‌ی پزیشكی كامپه‌كه‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌نابه‌رێكی سووری ناو كامپه‌كه قسه ده‌كات.
بن كارسۆن كاتێك پرسیاریشی له‌باره‌ی كوردانه‌وه لێكراوه، وه‌ڵامی كارسۆن ئه‌وه‌بوو كه "كورد جۆرێكه له په‌نیر" و دوای ته‌واو بوونی دیبه‌یته‌كه‌ش، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)