کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌ریتانیا هه‌وڵی فراوانكردنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان ده‌دات
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له هه‌وڵدایه پرسی وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له داعش، بخاته ده‌نگدانه‌وه.
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له هه‌وڵدایه پرسی وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له داعش، بخاته ده‌نگدانه‌وه.
مایكل فالۆن، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له رێكخراوی داعش، له په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی وڵاته‌كه، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا قایل بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربازییه‌كانی له دژی رێكخراوی داعش فراوانتر بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" له سه‌ر زاری فالۆن بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێشتا حكوومه‌تی به‌ریتانیا نه‌یتوانیوه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام فالۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێشتا سه‌رقاڵن كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانییان كۆتایی پێنه‌هاتووه.
به‌ریتانیا یه‌كێكه له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ریتانیا، به‌ڵام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته مۆڵگه‌كانی داعش ته‌نها له‌نێو خاكی عێراق بۆردومان ده‌كه‌ن و تا ئێستا نه‌په‌ڕیونه‌ته‌وه ئاسمانی سووریا، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاند، له یه‌كێك له بۆردومانهكانییاندا گه‌وره جه‌لادێكی داعشییان كردووه‌ته ئامانج.