کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رۆبه‌رت فۆرد: تا ئه‌سه‌د مابێت داعش له‌ناوناچێت
"نه ئه‌مه‌ریكا و نه رووسیا نه ناتۆش له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌مدا نین به‌هۆی سووریاوه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆبه‌رت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له دیمه‌شق، پێیوایه رێگاچاره‌ی گفتوگۆ كه له كۆنگره‌ی ڤیه‌ننا پێشنیازكراوه، سه‌خت ده‌بێت، ئاشكراشیكردووه تا ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا بێت، داعش له‌ناو ناچێت.
فۆرد گوتیشی: "ئه‌سه‌د به‌ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا و خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له‌لایه‌ن توركیا كه یارییه‌كه‌ی گۆڕی، ئه‌سه‌دییان له ده‌سه‌ڵات نه‌هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران و ناردنی حزبوڵڵای لوبنانی وایكردووه تا ئێستاش ئه‌سه‌د له سووریا وه‌ك سه‌رۆك بمێنێته‌وه".
رۆبه‌رت فۆرد، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه به‌شار و حافز ئه‌سه‌دی باوكیشی، چه‌ندین ساڵه له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادان و رۆڵیان له هاوكاریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی عێراق و سووریادا روونه.
ئاشكراشیكرد حكوومه‌تی سووریا ته‌نها هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كانی پاریس نییه، به‌ڵكو رۆڵی له دروستبوونی رێكخراوی قاعیده‌ش هه‌یه، به‌بۆچوونی ئه‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی توندڕه‌وی رێكخراوه پێشتر له سووریا ئازادكراون و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له عێراق.
روونیشی كرده‌وه، نه ئه‌مه‌ریكا، نه رووسیا و نه ناتۆش، نایانه‌وێت به‌هۆی گرژییه‌كانی سووریاوه جه‌نگی جیهانی سێیه‌م هه‌ڵبگرێت، به بڕوای فۆرد ره‌وشی سووریا به‌ره‌و ئاڵۆزتر ده‌چێت و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی وا به‌زوویی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه ناكات.
فۆرد باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ی ره‌وشی شه‌ڕی سووریا گۆڕیوه، ته‌قینه‌وه‌كانی پاریس و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رووسیا نییه، به‌ڵكو ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران و ناردنی حزبوڵڵای لوبنانییه كه یاری سووریای گۆڕیوه و وایكردووه تا ئێستاش به‌شارد ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه و له‌وانه‌بوو ئه‌سه‌د له سه‌ره‌تای 2014دا، له‌نێوچووبا و له سووریا كۆتایی به شه‌ڕ ده‌هات.