کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
18 هه‌زار سووری گورچیلهكانییان فرۆشتووه
بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له سووریا گه‌شه ده‌سه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌رای جه‌نگ و كاولكاری و په‌نابه‌ری كه یه‌خه‌ی سووریای گرتووه، دیارده‌یه‌كی خراپتریش رووی له‌و وڵاته كردووه، ئه‌ویش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دیارده‌ی فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته، به‌تایبه‌تیش گورچیله.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تۆڕی بازرگانییه‌كانی ئه‌م كاره له وڵاتانی لوبنان، توركیا و میسر دێن و ئه‌ندامانی جه‌سته له هاووڵاتییانی سووریا ده‌كڕن.
له‌سه‌ر یه‌كێك له دیواره‌كانی شارێكی سووریا نووسراوه: "گورچیله‌ی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵانه‌ی سووری بۆ فرۆشتن، هیچ نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه و په‌تایه‌كی نییه، پێویستی به پاره‌یه‌و ده‌یه‌وێت بچێته ئه‌وروپا".
عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن، نه‌قیبی پزیشكانی سووریاش رایگه‌یاند، ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ، پێنج پزیشك له بازرگانی گورچیله تێوه‌گلاون، كه‌یسه‌كه‌یان دراوه‌ته ده‌ست لێژنه‌ی به‌رزه‌فتی سه‌ندیكاكه‌یان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راپۆرته‌كه، منداڵانیش به‌شێكن له قوربانییانی ئه‌و بازرگانییه و منداڵێكیش به‌ناوی یاسه‌مین شه‌حاده، ته‌مه‌ن 9 ساڵ، له پزیشكی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان، هه‌وڵیداوه له رێگای نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه گورچیله‌كانی بدزێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لحه‌یات