کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
یه‌كێتی ئه‌وروپا 3 ملیار دۆلار ده‌داته توركیا
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆبوونه‌وه‌و داوایان كرد توركیا رێگا له په‌نابه‌ران بگرێت.
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆبوونه‌وه‌و داوایان كرد توركیا رێگا له په‌نابه‌ران بگرێت.
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆبوونه‌وه و داوایان كرد توركیا به‌ڵێنی ئه‌وه به یه‌كێتییه‌كه بدات، كه رێگا له په‌نابه‌ران ده‌گرێت و رێگا نه‌دات په‌نابه‌ران له خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌ربازی ئه‌وروپا بن، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وروپا هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به توركیا ده‌كات.
كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریشداوه، له سه‌ره‌تدا وه‌ك هاوكاری بۆ په‌نابه‌رانی سووریا له توركیا، بڕی 3 ملیار و دووسه‌د ملیۆن دۆلار به و وڵاته بدات.
به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاش تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌شت سه‌د و په‌نجا هه‌زار كه‌س وه‌ك په‌نابه‌ر له كامپه‌كانی توركیا گیرساونه‌ته‌وه.
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایان له توركیا كردووه، چاودێری سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، چڕتر بكات، به‌تایبه‌تیش له دوای په‌لاماره‌كانی پاریس، كه ده‌ركه‌وت هه‌ندێك له ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه ئه‌و تیرۆریستانه بوون كه له ریزی په‌نابه‌رانه‌وه خۆیان گه‌یاندبووه ئه‌وروپا.