کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كوردانی شه‌به‌ك داوایه‌ك ئاراسته‌ی بارزانی ده‌كه‌ن
نوێنه‌ری كوردانی شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات، ناوچه‌كانییان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئازاد بكات.
K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌ری كوردانی شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات، ناوچه‌كانییان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئازاد بكات.
سالم شه‌به‌كی نوێنه‌ری كوردانی شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رێگای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه داوایه‌كی ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانییان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا كاتژمێر سفر دیاری بكات.
شه‌به‌كی هه‌روه‌ها داواشیكردووه، دوای ئازادكردنی ناوچه‌كانییان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و راشیگه‌یاندووه، كوردانی شه‌به‌ك بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانییان له‌ژێر فه‌رمانی بارزانیدا ده‌بن.
نوێنه‌ری كوردانی شه‌به‌ك، ئاشكراشیكرد فه‌وجێكی چه‌كدارییان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێناوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد نزیكه‌ی دوو هه‌زار چه‌كداری دیكه‌ش خۆبه‌خشیش بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانییان ئاماده‌ن.
شه‌به‌كی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، دوای ئازادكردنی ناوچه‌كانییان، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی موسڵ نامێننه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
مانگی حوزه‌یرانی 2014، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری پارێزگای موسڵیاندا و سه‌نته‌ری پارێزگا و به‌شێكی زۆر له قه‌زا و ناحییه‌كانی سه‌ر به پارێزگاكه‌یان كۆنتڕۆڵكرد، تا ئێستاش ناوچه‌یه‌كی زۆرییان له‌ژێر ده‌سته، كه دانیشتوانه‌كه‌ی كوردانی شه‌به‌كن و به‌هۆیه‌وه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه.