کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌لجیكا داوای دامه‌زراندنی "سی ئای ئه‌ی ئه‌وروپا" ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پاڵپشتی دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری تایبه‌ت به ئه‌وروپا ده‌كات.
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پاڵپشتی دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری تایبه‌ت به ئه‌وروپا ده‌كات.
چارلز میچێل، سه‌رۆكی وه‌زیرانی به‌لجیكا، له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ دامه‌زراندنی ئاژانسێكی هه‌واڵگری تایبه‌ت به ئه‌وروپا رایگه‌یاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئاژانسێكی له‌و جۆره، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌واڵگری له‌نێوان وڵاتاندا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ره‌نگاری تیرۆریی جیهانی ببنه‌وه.
میچێل بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "RTL"ی فه‌ره‌نسی گوتی: "ئێستا ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر بووه‌ته‌وه، هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری نێوان وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپادا نییه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان به شێوازێكی كاراتر كارییان كردبا، ئه‌وا ده‌كرا رێگری له‌و په‌لامارانه بكرێت كه له پاریس روویاندا".
میچێل داواشیكردووه په‌له بكرێت له دامه‌زراندنی "سی ئای ئه‌ی ئه‌وروپا - CIA Europe "، ئه‌مه‌ش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه توندڕه‌وانه‌ی كه پلانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان هه‌یه له ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، به‌هۆی بۆشایی هه‌واڵگری له‌نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا، په‌لاماره‌كانی پاریس روویاندا، كه به‌هۆیه‌وه 130 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا.
تۆماس دی میزیار، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا پێشنیازی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌زگای ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند: "پێویست ناكات توانای خۆمان له ده‌زگایه‌كی له‌و جۆره‌دا به فیڕۆ بده‌ین".
میزیار هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه "ئه‌ڵمانیا ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری سه‌روه‌ری مه‌له‌فی ئه‌منی خۆی بێت".