کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌نابه‌ران خه‌ونی توركیا به‌دی دێنن!
وه‌زیریی به‌رگری ئیتاڵیا ئاماژه به‌وه ده‌كات راگرتنی گفتوگۆكان له‌باره‌ی ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا "هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو".
K24 - به‌غدا:
وه‌زیریی به‌رگری ئیتاڵیا ئاماژه به‌وه ده‌كات راگرتنی گفتوگۆكان له‌باره‌ی ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا "هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو".
رۆبیرتا پینۆتی، وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا رایگه‌یاند، توركیا هه‌وڵی به‌رده‌وامی گفتوگۆكانیداوه، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر داوای چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تیش نیكۆلا ساركوزی، سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا و ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، گفتوگۆكانی ئه‌ندامبوونی توركیایان له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵپه‌سارد.
پینۆتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵپه‌ساردنی گفتوگۆكان "هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو" به‌رامبه‌ر به توركیا كرا.
ئه‌و وه‌زیره ئیتاڵییه روونیشی كرده‌وه، پرسی راگرتنی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ توركیا، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی ئێستای ناوچه‌كه به‌جێهێشت، به‌تایبه‌تیش قه‌یرانی په‌نابه‌ران.
پینۆتی ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌وڵێكی جدی بدرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ی، ماتیۆ سلڤینی، سه‌رۆكی پارتی راستڕه‌وی ئیتاڵیا، له پۆستێكدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، له ئه‌گه‌ری به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئیتاڵیا له‌و یه‌كێتییه بكشێته‌وه و ئه‌ندامێتی خۆی هه‌ڵپه‌سێرێت.