K24 بەغدا
پەیامنێر
عێراق شێوازی گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان دهگۆڕێت
ئهندامێكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی پێشنیازێك بۆ ئهوهی حكوومهتی عێراق به شێوازی گرێبەستە نەوتییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکاندا بچێتەوە.
K24 – بهغدا:
ئهندامێكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی پێشنیازێك بۆ ئهوهی حكوومهتی عێراق به شێوازی گرێبەستە نەوتییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکاندا بچێتەوە.
ئیبراھیم بەحرلعلوم، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێشنیازێکیان داوەتە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ ئەوەی شێوازی گرێبەستەکانی نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیا نەوتیە جیھانیەکان بگۆڕدرێت بۆ شێوازێکی نوێ کە لەگەڵ بارودۆخی ئابووری ئێستای وڵاتدا بگونجێت.
به گوێرهی ناوهڕۆكی پێشنیازهكه، ئامانج لێی ههناردهكردنی زۆرترین رێژهی نەوته، بۆ ئهوهی عێراق لهو قهیرانه داراییه رزگاری بێت، كه ئێستا دووچاری بووه.
بەحرلعلوم وتیشی: "زۆربەی کوتلە سیاسییەکان لەگەڵ ئەو پێشنیازەن کە وەزارەتی نەوت پابەند دەکات بەوەی کە لە ماوەیەکی کاتی دیاریکراودا لەگەڵ کۆمپانیاکان دیدگایەکی ھاوبەش بۆ داھاتوو دابڕێژن، بە ئامانجی زیاتر کردنی بەرھەمی نەوتی".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکرد، کۆمپانیاکانیش دەیانەوێت ئاستی بەرھەم زیاد بکەن چونکە لە بەرژەوەندی ئەوانیشە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە عێراق کورتھێنانێکی زۆر لە بودجەکەیدا ھەیە و بەدوای سەرچاوەی نوێی داھاتدا دەگەڕێت بۆ پڕکردنەوەی .