کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هاوسه‌ری پێشووی به‌غدادی ئازادكرا
له رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕكردنی گیراوانی نێوانیان، سوپای لوبنان 13 گیراوی چه‌كدارانی جه‌بهه‌ت نه‌صره، باڵی رێكخراوی قاعیده له سووریا، له به‌رامبه‌ر 16 سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی ئازادكرد.
K24 - هه‌ولێر:
له رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕكردنی گیراوانی نێوانیان، سوپای لوبنان 13 گیراوی چه‌كدارانی جه‌بهه‌ت نه‌صره، باڵی رێكخراوی قاعیده له سووریا، له به‌رامبه‌ر 16 سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی ئازادكرد.
سه‌جا دلێمی، هاوسه‌ری پێشووی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش، له ریزی ئه‌و ئازادكراوانه‌دایه، هه‌رچه‌نده ره‌تی كردووه‌ته‌وه بچێته سووریا، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت ده‌چێته چ وڵاتێك.
پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنه‌كه، له ناوچه‌ی عه‌رسالی هاوسنووری نێوان لوبنان سووریا به‌ڕێوه‌چوو، له‌نێو یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانیش، سه‌جا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌كه‌ی به‌ره‌و پایته‌ختی لوبنان به‌ڕێ ده‌كه‌وێت، له‌وێوه بۆ توركیا و ئینجا بۆ جێگای سێیه‌م، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێ بكات.
سه‌رچاوه: هافنگتۆن پۆست