کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: ئه‌سه‌د هیچ داهاتوویه‌كی نییه
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، بۆ لێدانی داعش، وڵاته‌كه‌ی "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك" هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریادا ناكات.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، بۆ لێدانی داعش، وڵاته‌كه‌ی "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك" هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریادا ناكات.
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، به‌دووریزانی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و سوپای به‌شار ئه‌سه‌دا هه‌بێت، كه بڕیاره به‌شداری له وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی بكات له و وڵاته له دژی داعش.
ڤۆندێر لاین، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، له لێدوانێكدا، به‌رگری له پلانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه بڕیاره به فڕۆكه‌ی جه‌نگی تۆرنادۆ بۆ چاودێریكردنی جموجۆڵه‌كانی داعش، بنێرێته ئاسمانی ناوچه‌كه، هاوكات فڕۆكه‌ی تانكه‌ری سووته‌مه‌نیش، بخاته خزمه‌ت فڕۆكه جه‌نگییه‌كان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، بڕیار ژماره‌ی راوێژكاره سه‌ربازه‌كانیشی بۆ 1200 راوێژكار به‌رز بكاته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی "ARD"ی ئه‌ڵمانیا ناوه‌ڕۆكی پلانی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا هاتووه: "سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌سه‌د ناكه‌ن، ته‌نها بۆ دیاریكردنی چاره‌سه‌رێكی درێژخایه‌ن، بڕیاره پشتگیری له‌مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بكه‌ن له ده‌سه‌ڵات".
ڤۆندێرلاین بۆ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه گوتی: "حه‌ز ده‌كه‌م به روونی قسه بكه‌م، ئه‌سه‌د هیچ داهاتوویه‌كی نییه".
ڤۆرسۆلا ئۆنده‌رلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دژی داعش، سێ‌جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و راسته‌وخۆ چاودێری ئه‌و راهێنانه سه‌ربازییانه ده‌كات كه راوێژكارانی وڵاته‌كه‌ی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ده‌كه‌ن و رۆڵێكی دیاری له گه‌یاندنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه بۆ كوردستان.