کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وەزیری بەرگری فەرەنسا: داعش له‌ناوده‌به‌ین
وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ھێرشە ئاسمانیەكانی بۆ سەر داعش چڕتر ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه "پێویستمان به یه‌كتره".
K24 - هه‌ولێر
وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ھێرشە ئاسمانیەكانی بۆ سەر داعش چڕتر ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه "پێویستمان به یه‌كدییه".
جان ئیڤ لودریان، وەزیری بەرگری فه‌رەنسا لە چاوپێكه‌وتنێك لەگەڵ كەناڵی "CNN"ی ئەمریكی رایگەیاند: ”داعش لەناودەبەین، ئەو دوژمنی ئێمەیە، نەك تەنیا لە فەرەنسا، ئەمە بڕیاری نەتەوەیەكگرتووەكانە و پەیوەندی بە ھەموو جیھانەوە ھەیە، داعش زۆر مەترسیدارن و ھەموومان پێویستمان بە یه‌كدی ھەیە“.
وەزیری بەرگری فەرەنسا ئەوەشی گوت: ”بۆ رووخاندن و لەناوبردنی داعش، دەبێت ھێرشەكانمان لە سەر مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی داعش و ئەو شوێنانەی كە نەوتی لێ به‌رهه‌مدەھێنن چڕتر بكەین.
فه‌ره‌نسا ئه‌ندامێكی كارای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه له دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كه ماوه‌یه‌كی به‌ر له ئێستا رایگه‌یاندبوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، له‌نێو خاكی سووریادا گورزی ئاسمانی له داعش ده‌وه‌شێنن.