کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌سه‌د فه‌ره‌نسا به‌هاوكاریكردنی تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كات
به‌شار ئه‌سه‌د فه‌ره‌نسا به هاوكاریكردنی تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ره‌نگه پراگی پایته‌ختی چیك، ببێته ئه‌و شوێنه‌ی وڵاتانی تێیدا بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه بۆ قه‌یرانی سوویا.
K24 – هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د فه‌ره‌نسا به هاوكاریكردنی تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ره‌نگه پراگی پایته‌ختی چیك، ببێته ئه‌و شوێنه‌ی وڵاتانی تێیدا بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه بۆ قه‌یرانی سوویا.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی گشتی چیك، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا ئاماژه به هه‌ڵوێستی بێلایه‌نه‌ی سه‌رۆكی چیك ده‌كات و رایگه‌یاندووه، كه ره‌نگه بتوانرێت وڵاتان له پراگی پایته‌خت بگه‌نه رێككه‌وتنی ئاشتی.
پێشتر میلمۆس زیمان، له كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك بێلایه‌نی وڵاته‌كه‌ی له پرسی سووریا رایگه‌یاند و گوتی: "ئه‌گه‌ر وڵاتانی ناكۆك له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریا، پێیان باش بێت، ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه گفتوگۆكانی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی قه‌یرانی سووریا، له پراگی پایته‌خت ئه‌نجام بدرێت".
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌سه‌د گوتی: "ئه‌گه‌ر پرسیار له گه‌لی سووریا بكه‌ن، پێتان ده‌ڵێت كه كۆنگره‌ی ئاشتییان ناوێت له شوێنێكی وه‌ك پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، چونكه فه‌ره‌نسا هاوكاری تیرۆریستان ده‌كات نه‌ك ئاشتی".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه گوتیشی: "ئه‌گه‌ر باسی پراگ بكه‌ین، ره‌نگه جێگای قه‌بوڵكردن بێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوسه‌نگی هه‌ڵوێستی چیك له قه‌یرانی سووریا".