کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
قەشەیەكی فەرەنسی دان بە دزینی 700 ھهزار یۆرۆدا دەنێت
قەشەیەكی كاتۆلیكی دانى نا بە دزینی 700 ھهزار یۆرۆی (741ھهزار دۆلار) دا.
K24 - ههولێر:
نووسینگەی داواكاری گشتی فەرەنسا، ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە 1 كانوونی یەكەم/ دیسێمبەر/ 2015، رایگەیاند، قەشەیەكی كاتۆلیكی دانى نا بە دزینی 700 ھهزار یۆرۆی (741ھهزار دۆلار) دا.
لە دانپێدانانەكەیدا ئاشكراشیكرد، ئەم كوژمە پارەیە لە نوێژكەران و ئەو كەسانەی كە مۆم بۆ كڵێسەكە دەكڕن لە 25 ساڵدا بە دەستكەوتووە.
رینێ ئۆلیێ (80 ساڵ)، دانی بەوە دانا، كە لە ساڵی 1987 تا ساڵی خانەنشینكردنی لە ساڵی 2013 دا ئهو بڕه پارهيهى لە فرۆشتنی 100 ههزار مۆم دزیوە.
ئەم قەشەیە تەنیا كەمێك لەو پارەیەى خرج كردووە، زۆربەی پارەكە كە 656 ھهزار یۆرۆیە، لە سەر ئەكاونتی خۆی لە بانكێك داناوە.
داواكاری گشتی ئەوەشی دیاركرد، لە رۆژی 16 كانوونی دووەم/ يهنايرى 2015، قەشە رینێ ئۆلیێ دادگایی دەكرێت.
سەرچاوە: رۆیتەرز