کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق ئاماده‌كاری بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازێكی سعوودیه ده‌كات
عێراق ئاماهكاری ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازی سعوودیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی هه‌نارده‌كاری ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك، به‌ڵام سعوودیه ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه پێشنیازێكی له‌وجۆره‌ی كردبێت.
K24 - هه‌ولێر:
عێراق ئاماهكاری ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازی سعوودیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی هه‌نارده‌كاری ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك، به‌ڵام سعوودیه ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه پێشنیازێكی له‌وجۆره‌ی كردبێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماده‌كاری حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بكات، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك.
له ئێستادا عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وت و فه‌لاح عامری، سه‌رۆكی كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی (سۆمۆ) بۆ به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی رێكخراوی ئۆپێك له ڤیه‌ننا پایته‌ختی نه‌مسا، كه بڕیاری له رۆژی 4/12/2015 ببه‌سترێت.
پێشبینی ده‌كرێت، له كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی رێكخراوه‌كه‌دا، پرسی دابه‌زینی نه‌وت زیاتر سه‌رنجی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه رابكشێت و ببێته خاڵی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه، كه له ساڵی 2015دا، نزیكه‌ی 60% دابه‌زیوه.
پێشتر ئاژانسی ئینێرجی ئینتێلیجێنس، رایگه‌یاند، سعوودیه ئاماده‌كاری بۆ پێشكه‌شكردنی پێشنیارێك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ریاز پێشنیازێكی له‌و جۆره‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه.