کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شۆڕش حاجی: ده‌بوایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان به رێگای یاسایی لاببرێت
هه‌ركاتێك ته‌ندروستی رێكخه‌ری گشتی باش بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له به‌رنامه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینی كه‌ناڵی كوردستان 24 رایگه‌یاند، كه یوسف محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هیچ پێشێلكارییه‌كی یاسایی نه‌كردبوو.
شۆڕشی حاجی گوته‌بێژی گۆڕان، باس له رێگریكردنی یوسف محه‌مه‌د ده‌كات وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پێیوایه نه‌ده‌بوایه به‌و شێوازه نایاساییه رێگری لێبكرێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كه پێویستبوو به شێوازێكی یاسایی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كار لاببردرێت نه‌ك به‌و شێوازه.
له‌باره‌ی پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی یه‌كێتی، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵیشه‌وه، رایگه‌یاند، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان باشه و تا ئێستاش سوورن له‌سه‌ر پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌یان بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
له باره‌ی غیابی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه رایگه‌یاند، ئێستا بارودۆخی بزووتنه‌وه‌كه‌یان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێكخه‌ره‌كه‌ی لێره نییه، له هه‌موو كاتێك باشتر و سه‌قامگیرتره.
له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخه‌ری گشتیش، ئاشكرایكرد، هه‌ر كاتێك ته‌ندروستی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ره‌و باشتر بچێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئێستاش له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی و پزیشكیدایه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی حزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته هه‌رێمییه‌كانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیش ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو حزب په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نییه.
هه‌وره‌ها ئاشكرایده‌كات ئه‌وان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان له‌رێگای حكوومه‌ته‌وه بێت نه‌ك حزبه‌كانه‌وه.