کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تۆنی بلێر موسڵمانان به پشتگیری "توندڕه‌وی" تۆمه‌تبار ده‌كات
پێویسته ره‌نگی توندڕه‌وی له ریشه‌وه هه‌ڵبكێشین
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، بیری توندوتیژی رێكخراوی داعش، پاڵپشتی له‌و ره‌گ و ریشه مێژووییه وه‌رگرتووه، كه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆر له وڵات و كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كانه‌وه هه‌یه.
تۆنی بلێر سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بیری جیهادی له‌لایه‌ن زۆرێك له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌وه بریتییه له گه‌ڕانه‌وه‌و بیناتنانی "ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ت"، ئه‌وه‌ی ئێستا له داعش له عێراق و سووریا بنیاتی ناوه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تۆنی بلێر هۆشداری له باره‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی گه‌وره‌تر له هێرشه‌كانی پاریس ده‌دات كه 13ی مانگی رابردوو له پایته‌ختی فه‌ره‌نسا روویاندا، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر هه‌ره‌س به داعش نه‌هێنرێت و له ره‌گ و ریشه‌وه له‌ناونه‌برێت.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، تۆنی بلێر له كتێبخانه‌ی كۆنگرێس له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "باوه‌ڕی دوژمنكارانه‌ی خۆڕسك له‌نێوان ئیسلام و رۆژئاوا، په‌یوه‌ندی به كه‌می ژماره‌ی موسڵمانانه‌وه نییه، ئه‌وانه‌ی بڕوایان به خیلافه و كۆتایی جیهانه‌وه هه‌یه كه به‌شێكه له پرۆپاگه‌نده‌ی داعش، ژماره‌یان له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئیسلامییه‌كان زۆره".
ئه‌و لێدوانانه‌ی بلێر له وتاره‌كانی ده‌یڤید كامیرۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ره‌نگیداوه‌ته‌وه و تێیدا داوایكرد به‌ره‌نگاری وتاری توندوتیژی و خاوه‌ن بیره توندڕه‌وه‌كان ده‌بنه‌وه.
گاردیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ماكیل گۆف، وه‌زیری دادی به‌ریتانی، ستایشی بلێری له به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌گرتن له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا كردووه، كاتێك بلێر گوتوویه‌تی: "ئه‌وان له جه‌سته‌ی ئه‌و تیمساحه ده‌ده‌ن كه له به‌له‌مه‌كه‌یان نزیك ده‌بێته‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی به په‌له سه‌وڵ لێبده‌ن و خۆیان له تیمساحه‌كه و زه‌لكاوه‌كه رزگاربكه‌ن".
بلێر گوتیشی: " زۆرینه‌ی ره‌های موسڵمانان بیری داعش ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك زۆر له وڵاتانی ئیسلامی، باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا CIA و جوو، ده‌ستییان له هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ردا هه‌یه".
بلێر جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له زانایانی ئیسلامی، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، داوای كوشتنی بێباوه‌ڕان ده‌كه‌ن و به ملیۆنان فۆڵۆوه‌رییان هه‌یه، له‌و باره‌وه گوتی: "ئه‌و بیروباوه‌ڕه ره‌نگی داكوتاوه، پێویسته له قووڵاییه‌وه ده‌ریبهێنین".