کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا "لایه‌نگری داعش" بووه
له فه‌یسبووك لایه‌نگری خۆی بۆ رێكخراوه‌كه راگه‌یاندووه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوییانكرده‌وه، ئه‌و ژنه‌ی به‌شداری له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی كالیفۆرنیا كردووه، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك "لایه‌نگری خۆی بۆ رێكخراوی داعش" ده‌ربڕیوه.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند "تاشڤین مالیك"، له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا "لایه‌نگری خۆی بۆ رێكخراوی داعش" نیشانداوه.
له ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌لاماره چه‌كدارییه‌دا 14 كه‌س كوژران و 21 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
مالیك و تاشڤینی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی ره‌زوان فاروقی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریدا، دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌یان، له سان بارنادینۆ كوژران.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"یش بڵاویكرده‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه "رێكخراوی داعش" داوای له‌و ژن و مێرده كردبێت په‌لاماره‌كه ئه‌نجام بده‌ن.