کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له‌باره‌ی هاتنی سوپای توركیا حكوومه‌ت روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی هاتنی سوپای توركیاوه بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای موسڵ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، توركیا بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی له قه‌ڵاچوالان و سۆرانیش كردووه‌ته‌وه.
K24 - هه‌ولێر:

سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هاتنی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
له درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه، توركیا وه‌ك ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی بۆ پێشمه‌رگه له سۆران و قه‌ڵاچوالان كردووه‌ته‌وه و له نزیك پارێزگای موسڵیش بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ راهێنانی بۆ هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ته‌وه.
روونیشكرده‌وه، هاتنی سوپای توركیاش بۆ ده‌وروبه‌ری موسڵ له ماوه‌ی رابردوودا، به مه‌به‌ستی دابینكردنی پسپۆر‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی بووه بۆ بنكه‌كه‌یان له نزیك شاری موسڵ.