کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌سرور بارزانی: پێویسته گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌بێت له سوریای ئاینده‌دا كه‌س په‌راوێز نا‌خرێت
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته داهاتووی سووریا گه‌ره‌نتی ئه‌وه هه‌بێت، كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا پارێزراو بێت و هیچ كه‌س په‌راوێز نا‌خرێت.
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته داهاتووی سووریا گه‌ره‌نتی ئه‌وه هه‌بێت، كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا پارێزراو بێت و هیچ كه‌س په‌راوێز نا‌خرێت.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، باسی له قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی له سووریا كرد و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی له چه‌سپاندنی دیموكراسی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات له داهاتووی سووریا.
مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هاوسه‌نگیكردن له‌نێوان ئه‌و هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ی مه‌یدانه‌كه كارێكی سه‌خته، به‌ڵام پێویسته شه‌ڕی داعش له پێشه‌وه‌ی كاری ئیئیلافی سووریا بێت كه ئێستا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان.
لێدوانه‌كانی مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له شاندێكی ئیئتیلافی میانڕه‌وی سووریا داهاتن، كه پێكهاتبوو له خالید خۆجه، سه‌رۆكی ئیئتیلافه‌كه و عه‌بدولئه‌حه‌د ئه‌ستیفۆ ئه‌ندام و عه‌بدولباست سه‌یدا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی سووریا.
هه‌روه‌ها خالید خۆجه، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سووریا، باس له كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئۆپۆزیسیۆنی میانڕه‌وی سووریا كرد، له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا واده‌كه‌ی دیارینه‌كراوه، به‌ڵام بڕیاری هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، بانگهێشتی 65 كه‌سایه‌تی له هێزه ئۆپۆزیسیۆنه میانڕه‌وه‌كان و سه‌رۆكی گروپه چه‌كداره‌كانی سووریا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به داهاتووی سووریا، له ریازی پایته‌ختی سعوودیه ببه‌سترێت، هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئێران له دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سعوودیه وه‌ستاوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه سعوودیه هه‌وڵی داگیركردنی سووریا ده‌دات.