کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فوئاد مه‌عسوم: توركیا سه‌روه‌ری عێراقی پێشێلكردووه
سه‌رۆككۆماری عێراق هاتنی 150 راوێژكاری سه‌ربازی توركیای بۆ نزیك پارێزگای موسڵ، به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق وه‌سفكرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆككۆماری عێراق هاتنی 150 راوێژكاری سه‌ربازی توركیای بۆ نزیك پارێزگای موسڵ، به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی توركیا، ناوچه‌كه به‌ره‌و ره‌وشێكی ئاڵۆزتر ده‌بات.
فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عێراق داوای له حه‌یده‌ری عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد، به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌و هێزه 150 سه‌ربازییه، له نێو خاكی عێراق بكێشێته‌وه.
فوئاد مه‌عسوم، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه، رێكاری پێویست به گوێره‌ی یاسا و عورفه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری خاكی عێراق بپارێزرێت.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدایه، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیا، له نزیك پارێزگای موسڵی باكووری عێراق بڵاوه‌پێبكات، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵیان له ئازادكردنی پارێزگای موسڵدا هه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه نه‌بوونه‌ته كردار.