کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌نگۆی وه‌رگرتنی هاوكاری دارایی له سعوودیه ره‌تده‌كاته‌وه
ده‌نگۆی وه‌رگرتنی هاوكاری دارایی له وڵاته سعوودیه ره‌تده‌كاته‌وه و رایگه‌یاندووه "ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه".
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، ده‌نگۆی وه‌رگرتنی هاوكاری دارایی له وڵاته سعوودیه ره‌تده‌كاته‌وه و رایگه‌یاندووه "ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سعوودیه، په‌یوه‌ندی به پرسی داراییه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی شای سعوودیه بووه.
له باره‌ی وه‌رگرتنی هاوكاری دارایی له‌و وڵاته، ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌و سه‌ردانه‌دا، باس له په‌یوه‌ندییه ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی هه‌ردوولا كراوه‌و پرسی شه‌ڕی داعش‌یش ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانییان بووه.و
هه‌روه‌ها پرسی په‌نابه‌رانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باكووری عێراقیش، به‌شێك بووه له‌و پرسانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه له‌گه‌ڵ شای سعوودیه و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته باسیی كردووه.
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه، هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێویستییان به هاوكاری وڵاتانی دراوسێ و هاوڕێكانییان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له‌و قۆناغه‌ی ئێستا كه شه‌ڕی داعش له‌لایه‌ك و قه‌یرانی دارایی یه‌خه‌ی وڵاتییان گرتووه.