کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ریكا پاساو بۆ توركیا ده‌هێنێته‌وه
رێژه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی داعش به قاچاخ ده‌ینێرێته توركیا زۆر كه‌مه و هی ئه‌وه نییه هیچ كه‌سێك بتوانێت سوودی لێوه‌ربگرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تۆمه‌ته‌كانی رووسیا له به‌رامبه‌ر بازرگانیكردنی توركیا به نه‌وتی داعش ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایگه‌یاند، رێژه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی داعش به قاچاخ ده‌ینێرێته توركیا زۆر كه‌مه و هی ئه‌وه نییه هیچ كه‌سێك بتوانێت سوودی لێوه‌ربگرێت.
ئامۆس هۆشتاین، به‌رپرسی مه‌له‌فی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (5.12.2015)، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه زۆربه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی كه داعش بازرگانی پێده‌كات، ده‌چێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سووریادایه و هه‌ندێكیشی ده‌نێردرێته عێراق.
هه‌فته‌ی پێشوو وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه، سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی بازرگانی نه‌وتن له‌و ناوچانه‌ی كه ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی داعشی تێدا ده‌شه‌كێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر تۆمه‌ته‌كانی رووسیا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ سه‌لماندن، ئه‌وا ئاماده‌یه وه‌ك سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بازرگانێكی رووسی رۆڵی له‌و بازرگانیكردنه هه‌یه به نه‌وتی داعش.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، راشیگه‌یاند: "هه‌ڵسه‌گاندنی ئێمه بۆ بازرگانیكردنی نه‌وتی داعش له‌لایه‌ن توركیا، ئه‌وه‌یه كه هیچ رێژه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده زۆری نه‌وت نییه، كه كه‌س بتوانێت سوود له داهاته داراییه‌كانی وه‌ربگرێت".
هۆشتاین ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وته‌ی داعش ده‌چێته توركیا رۆژانه 20 هه‌زار به‌رمیل بێت، ئه‌وا پێویستی به 100 بارهه‌ڵگری سووته‌مه‌نی هه‌یه بیگوازێته‌وه، ئه‌و ژماره زۆره‌ی بارهه‌ڵگریش له‌سه‌ر سنووره‌كان نه‌بینراون" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و رێژه زۆ