کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسیا: توركیا له رێگای كوڕه‌كه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه نه‌وتی داعش ده‌كڕێت
وەزارەتی بەرگری رووسیا چەند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كە ھاوكاریكردنی توركیا بۆ داعش دەسەلمێنن.
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی بەرگری رووسیا چەند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كە ھاوكاریكردنی توركیا بۆ داعش دەسەلمێنن. بەڵگەكان ئاماژە بە ناوی بیلال ئه‌ردۆگان، كوڕه گه‌وره‌ی سه‌رۆكی توركیایه و خاوه‌ن كۆمپیانیای نه‌وته.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه نه‌خراونه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ناوی بورات ئهلبهیراقی، زاوای ئهردۆگانیشی تێدایه، كه ئێستا وه‌زیری وزه‌یه له كابینه نوێیه‌كه‌ی توركیا، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ره‌تده‌كاته‌وه به تۆمه‌تی "بێ بنه‌ما" وه‌سفیكردن.
لەم بارەیەوە، ئه‌ردۆغان رایگەیاند: ” جیھان باوەڕ بەو قسانە ناكات“.
مارك تۆنەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەرێكاش تۆمەتەكانی رووسیا سەبارەت تێوەگڵانی توركیا لە بازرگانیكردنی نەوت قاچاخ لەگەڵ داعش رەت كردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، ھیچ بەڵگەیەك نییە بۆ ئەم تۆمەتانە.