کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سوپای توركیا له موسڵ.. پێویستی عه‌ره‌به سوننه‌كان.. یاخود پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق!
له‌سه‌ر داواكاری ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی موسڵ 150 سه‌ربازی توركیا هاتوونه‌ته نزیك موسڵ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و 150 راوێژكاره سه‌ربازییه‌ی توركیا كه له نزیك موسڵ نیشته‌جێبوونه، نوێ نییه و ده‌مێكه راهێنه‌ری تورك هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و راهێنانی به هێزه عێراقییه سوننه‌كان كردووه.
خه‌سرۆ گۆران رایگه‌یاند، ئاگاداری هاتنی هێزێكی زه‌به‌لاحتری سوپای توركیا نییه بۆ ناوچه‌كه و ته‌نیا له راگه‌یاندنه‌كان گوێی له‌و بابه‌ته بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌شار كیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییانه بۆ مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی حه‌شدی نیشتمانی، كه هێزیكی سوننه‌ی سه‌ر به پارێزگاری پێشووی موسڵه، له‌وێ نیشته‌جێبوونه.
ئاشكراشیكرد كه له‌گه‌ڵ لادانی ئه‌سیل نوجێفی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی وه‌ك پارێزگای موسڵ، هاریكارییه داراییه‌كانی عێراق بۆ ئه‌و سه‌ربازگه‌یه راگیراوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئێستاش ژماره‌یان زیاتر بووه و جێگای تایبه‌تییان بۆ خۆیان دامه‌زراندووه له‌ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵییان له رزگاركردنی موسڵدا هه‌بێت.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بادینانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانیش رایگه‌یاند، به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی عێراق، ئه‌و هێزانه به‌بێ پرس و رای هیچ كه‌سێك هاتوونه‌ته عێراق و قه‌باره‌ی ئه‌و هێزه گرنگ نییه.
روونیشكرده‌وه، هاتنی ئه‌و هێزه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و پێویسته به زووترین كات بكشێنه‌وه و ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا راشیگه‌یاند، كه هێزه‌كه به‌بێ هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا نییه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و هێزه ئێرانییانه‌ی له عێراقن، هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوانییاندا هه‌یه، به‌ڵام سوپای توركیا ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه و به‌بێ پرس هاتووه‌ته ناوچه‌كه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت پێشتر له‌سه‌ر داواكاری ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی موسڵ له‌ناوچه‌كه جێگیر بوونه.
هاوكات به‌شار كیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری موسڵ، روونی كرده‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كیمان ده‌ركردنی داعشه له ناوچه‌كه، به‌ڵام به گوته‌ی خۆی گومانییان له نیازی حكوومه‌تی عێراق هه‌یه له‌و كاره‌دا.
ئاشكرایكردووه، هێزه‌كانی عێراق نزیكه‌ی 300 كیلۆمه‌تر له پارێزگاكه دوورن و ناتوانن ته‌واو ئه‌و كاته چاوه‌ڕێی سوپای عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادییان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌ری دانیشتووانی پارێزگای موسڵ، به كورد و عه‌ره‌به‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرن.
ئاشكراشیكرد، كه توركیا پێشتر ئاماده‌یی خۆی راگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له ئازادكردنه‌وه‌ی پارێزگای موسڵدا بكات.
هه‌روه‌ها خه‌سرۆ گۆران رایگه‌یاند، پارێزگای موسڵ سه‌ر به‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نییه و ناوچه‌كه‌ش له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پارتیدا نییه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی به خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیلدا هاتبن، ئه‌وكاته پارتی لێی به‌رپرسی ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه ئه‌و هێزه ده‌مێكه له ناوچه‌كه‌ن و پێویسته ئه‌وه بزانرێت كه ئه‌و هێزانه‌ی تورك له كه‌یه‌وه له‌وێن و پێویست بوو حكوومه‌تی عێراق پێشتر نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و هێزانه بگه‌یه‌نێته به‌غدا.
خه‌سرۆ گۆران ئاشكراشیكرد، ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئاگادارن له بوونی ئه‌و هێزه‌ی سوپای تورك له‌ناوچه‌كه و رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و هێزه به‌شێك نییه له ژووری ئۆپه‌را‌سیۆنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هه‌ر هێزێك له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت بۆ ده‌ركردن و له‌ناوبردنی داعش، پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكات، بوونی ئه‌و هێزه‌ش له‌ناوچه‌كه پێویست نییه، تاكه هێزه كه ئه‌وه‌ی سه‌لماندبێت توانای وه‌ستانه‌وه‌ی له دژی دا هه‌بێت پێشمه‌رگه بووه و سوپای عێراقیش نه‌یتوانیوه تا ئێستا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش وه‌ربگرێته‌وه‌و ئازادییان بكات.
رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان گرنگه پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستانه.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕی دژی داعش له عێراق رایگه‌یاند، ناتوانێت وه‌ك گوته‌بێژی یه‌كێتیی قسه‌كان، به‌ڵامرایگه‌یاند له هه‌ژموونی چه‌ند وڵاتێك له عێراقدا هه‌ن.
له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان پارتی و یه‌كێتییش رایگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تدا هه‌یه و هێزی پێشمه‌رگه‌ش هێزی هه‌ردووكیانه و هی هه‌رێمی كوردستانه و هیواشی خواست به زووترین كات موسڵ له داعش پاك بكرێته‌وه.
به شار كیكی ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ی بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كه، پێویسته عه‌ره‌بی سوننه‌ی دانیشتووی ناوچه‌كه به‌شداری له‌و هێزه بكه‌ن كه مووسڵ ئازاد ده‌كه‌نه‌وه.
له‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی له سه‌ربازگه‌ی زه‌لیگان له نزیك گوندی گوداد هه‌یه، نزیكه‌ی 15 كیلۆمه‌تر له موسڵ دووره.
راشیگه‌یاند، كه جگه له ره‌هه‌نده سه‌ربازییه‌كه، ره‌هه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه، زۆرینه‌ی دانیشتوانی موسڵ عه‌ره‌بی سوننه‌یه و داوی داعش پێویسته هێزێكی لۆكاڵی ناوچه‌كه له‌وێ بێت و پێویسته عه‌ره‌بیش به‌شداری له ئازادكردنه‌كه‌دا بكات و پێشمه‌رگه به ته‌نها به‌شدار نه‌بێت.
له‌باره‌ی توركیاوه پێمان باشه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر هه‌ماهه‌نگی بكات.
خه‌سرۆ گۆران، ده‌لێت جارێ روون نییه هێزه‌كانی كه‌نداو له ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ به‌شدار ده‌بن یان نا، به‌ڵام ئه‌ركی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كه‌وێته سه‌ر هێزه‌كانی عێراق به پله یه‌ك، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش توركیا و هێزی عه‌ره‌به سووننه موسڵی له‌گةڵ بێت باشتره.
هه‌روه‌ها روونیشكرده‌وه، چوارده‌وی موسڵ نه‌ته‌وه‌ی كوردی تێدا نیشته‌جێیه و پێویسته داوای عه‌ره‌به سوننه‌كان بهێنرێته دی، به‌تایبه‌تی هۆزه سوننه‌كان.