کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆمكارى عه‌ره‌بى دژايهتى "ده‌ستتێوه‌ردانى توركيا" ده‌كات
ئه‌ميندارى كۆمكارى عه‌ره‌بى، دژايهتى خۆى بۆ "بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزى توركيا" له نزيك مووسڵ ده‌ربڕى.
K24 – قاهيره:
ئه‌ميندارى كۆمكارى عه‌ره‌بى، دژايهتى خۆى بۆ "بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزى توركيا" له نزيك مووسڵ ده‌ربڕى.
نه‌بيل ئهلعربى، ئه‌ميندارى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌ب، رايگه‌ياند، كۆمكارهكهيان دژى ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى توركيا له كاروبارى عێراق و "هاتنى هێزى توركياى بۆ نزيك مووسڵ" به "ده‌ستتێوه‌ردانێكى روون و ئاشكرا" له كاروبارى عێراق وه‌سفكرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌يدا، بانگى باڵيۆزى توركيا له به‌غدا كرد و نامهيهكى ناڕه‌زايه‌تى پێدا و داوايكرد، هه‌رچى زووه ئه‌و "هێزه توركييه" بگه‌ڕێته‌وه.
ئهلعربى، به ئاژانسى هه‌واڵى ررۆژههڵاتى ناوه‌ڕاستى"ى ميسرى راگه‌ياندووه، "چوونى هێزى توركيا بۆ ناوچه‌كه، ده‌ستتێوه‌ردانێكى روونه له كاروبارى وڵاتێكى عه‌ره‌بى براو دۆست و پێچه‌وانه‌ى هه‌موو رێككه‌وتن و بڕيارنامه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، دوێنێ به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردبوو و تێيدا رايگه‌ياندبوو، "وڵاته‌كه‌ى ئاگادارى هاتنه ناوه‌وه‌ى سووپاى توركيا نييه و عێراق به كارێكى دوژمنكارانه‌ى ده‌زانێت".
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ، رايگه‌ياندبوو، ئه‌و هێزه له سه‌ربازگه‌يه‌كى هه‌ڵكه‌وتوو له دوورى 30 كيلۆمه‌تر له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى موسڵ ماوه‌ى نزيكه‌ى ساڵێكه جێگيركراوون و چوونيشيان له‌سه‌ر داواى پارێزگارى موسڵ و به ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق بووه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم، به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركرد و تێيدا
رايگه‌ياند، "هاتنى سووپاى توركيا پێشێلكردنێكى روون و ديارى نه‌ريت و رێساى باو و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه".
پێشتريش، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، هاتنى ئه‌و هێزه‌ى به نه‌يارێتى عێراق وه‌سفكردبوو و داوايكردبوو، به په‌له توركيا پاشه‌كشێ به هێزه‌كه‌ى بكات.
له هه‌مبه‌ر ئه‌و پرسه‌دا، گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فين دزهيى، دوێنێ روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياند، "لە كۆتایی ساڵی رابردوودا توركیا لە سۆران و قەڵاچۆلان دوو بنكەی مەشق و راهێنانی تایبەت بە هێزی پێشمەرگە كردەوە و لە هەمانكاتدا بنكەیەكی دیكەی بۆ راهێنان بە هێزەكانی دیكەی عێراقی لە پارێزگای مووسڵ كردەوە".
هه‌روه‌ها گوتبووى: "بە مەبەستی فراوانتركردنی ئەو بنكەیەی پارێزگای مووسڵ، لەم رۆژانەدا پسپۆڕ و كەلوپەلی پێویست گەیەندراوەتە ئەو بنكەیە".