کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌بادی: با توركیا ئه‌و به‌ڵگانه بخاته‌ڕوو كه ئاگاداریمان له هاتنی هێزه‌كه‌یان ده‌سه‌لمێنێت
پێویستمان به هیچ هێزێكی بیانی نییه
K24 – به‌غدا:
سه‌رۆك وهیران عێراق جارێكی دیكه هاتنی هێزێكی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه‌و راشیگه‌یاند, ئه‌گه‌ر توركيا هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر سه‌لماندنی ئاگاداریمان له هێزه‌كه‌یان با بیانخاته‌ڕوو.
حه‌یده‌ری عه‌بادی راشیگه‌یاند، پێویسته به زووترین كات بازرگانیكردن به نه‌وتی قاچاخی داعش رابگرێت كه به گوته‌ی عه‌بادی، بازرگانیكردنه‌وه له رێگای "سنووره‌كانی توركیا"وه‌یه.
عه‌بادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند: "هاتنی هێزی توركیا بۆ نێو خاكی عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "حكوومه‌تی توركیا ئه‌و كاره‌ی به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی ئێمه كردووه".
عه‌بادی گوتیشی: "داوا له توركیا ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه ئاگاداری ئێمه له هاتنی ئه‌و هێزه ده‌سه‌لمێنێت با بیخاته‌ڕوو، ئه‌و كاره‌ی توركیاش به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق داده‌نێین و پێویستیشه به زووترین كات هێزه‌كه‌ی بكشێنێته‌وه".