کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ناتۆ: شه‌ڕی داعش شه‌ڕی رۆژئاوا و ئیسلام نییه
سكرتێری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوور (ناتۆ) ناردنی هێزی زه‌مینی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌دوور زانی.
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوور (ناتۆ) ناردنی هێزی زه‌مینی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌دوور زانی.
یینس شتۆلتنبێرگ، سكرتێری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی باكوور، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "تاگس ئینتسایگهر"ی سویسری جه‌حت له‌سه‌ر هاوكاریكردنی سوپا زه‌مینییه شه‌ڕكه‌ره‌كان ده‌كات له دژی داعش و ناردنی هێزی زه‌مینی هاوپهیمانێتییهكهشی به‌دوور زانی.
شتۆلتنبێرگ گوتی: "ناردنی هێزی زه‌مینی ناتۆ بۆ شه‌ڕی داعش له به‌رنامه‌ی كاری رێكخراوه‌كه‌دا نییه"، هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌كی سنووردار هێزی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بۆ پێویسته یارمه‌تی سه‌ربازی هێزه‌كانی ناوچه‌كه بكرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام تاكه بژارده‌یه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، ئه‌و ململانێیه له‌نێوان رۆژئاوا و جیهانی ئیسلامی‌دا نییه، به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی خۆرئاوا له دژی "توندڕه‌وی و تیرۆره" و گوتی: "موسڵمانان له هیڵی پێشه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ن، زۆربه‌ی قوربانییانی ده‌ستی داعش موسڵمانانن و ئه‌وانه‌ی له دژیشیان ده‌جه‌نگن هه‌ر موسڵمانن و ناتوانین له‌جیاتی ئه‌وان شه‌ڕ بكه‌ین".
له‌باره‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه جهنگییهكی رووسیا له‌لایه‌ك هێزی ئاسمانی توركیاوه، شتۆلتنبێرگ گوتی: "ئه‌وه گرنگه ئێستا رێگری له زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌كان بگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت و ناوچه‌كه نه‌بێته شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی سوپای رووسیا و پێویسته له داهاتووشدا له رووداوی هاوشێوه‌ی توركیا دووربكه‌وینه‌وه".