کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌سعود بارزانی: پێشمه‌رگه به قاره‌مانێتییه‌كی بێوێنه شنگالی ئازادكرد
سوپاسی پاڵپشتییه‌كانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به كاریگه‌ری هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان به‌ریتانیا كرد له سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و سوپاسی حكوومه‌تی به‌ریتانیاشی كرد.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پلان و وره‌ی به‌رز و قاره‌مانێتییه‌كه‌ی بێوێنه شنگالیان له‌ده‌ستی تیرۆریستان ئازاد كرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ فرانك باكر باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراقی فیدرال، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كۆبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بڕیاری په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كراوه بۆ درێژه‌دان به هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان له شه‌ڕی دژی داعش و قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستانیش باسی لێوه‌كراوه.
له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش.