کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ریكا ره‌تیده‌كاته‌وه بۆردومانی سوپای سوریایان كردبێت
به‌رپرسێكی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ربازگه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریا بۆردومان كردبێت.
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ربازگه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریا بۆردومان كردبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دڵنیایه له‌وه‌ی كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا سه‌ربازگه‌ی سوپای سووریای بۆردومانكردووه نه‌ك فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (6.12.2015) سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای سووریا له پارێزگای دێره‌زوور (به‌دووری 450 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شقی پایته‌خت)، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بۆردومان كرا‌و به‌هۆیه‌وه 3 سه‌ربازی سوپای سووریا كوژران و 13ی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای رووداوه‌كه، حكوومه‌تی سووریا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به ئه‌نجامدانی بۆردومانه‌كه تۆمه‌تبار كرد و ئه‌مه‌ریكاش ره‌تیده‌كاته‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وانی بۆردومان كردووه و له دوایین لێدوانی به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌و وڵاته، بۆردومانه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا.