کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داهاتی مانگانه‌ی داعش 80 ملیۆن دۆلاره
رێكخراوی داعش پشت به 6 سه‌رچاوه‌ی جیاجیای داهات ده‌به‌ستێت و كه‌متر چاوی له به‌خشینه‌كانه
K28 - هه‌ولێر:
رێكخراوی "IHS" كه تایبه‌تی به چاودێری و شیكردنه‌وه‌ی ئابووری، رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش پشت به 6 سه‌رچاوه‌ی جیاجیای داهات ده‌به‌ستێت و كه‌متر چاوی له به‌خشینه‌كانه.
رێكخراوه‌كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له بریتانیایه، روونیكردووه‌ته‌وه داهاتی مانگانه‌ی داعش به 80 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵینرێت، كه ساڵانه ده‌كاته نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار.
به‌گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه، نیوه‌ی ئه‌و داهاته‌ش له باج و گه‌ڕاوه داراییه‌كان سه‌رچاوه‌ی گرتووه له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌ستییان به‌سه‌ردا ده‌گرێت له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
رێكخراوی IHS ئاشكرایكرد، 43%ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی داعش، خۆی له فڕۆشتنی نه‌وتدا ده‌بینێته‌وه، به‌شێكی داهاته‌كه‌ش له بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و فرۆشتنی كاره‌با ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
ئه‌و رێكخراوه راشیگه‌یاندووه، داعش به‌شێك له داهاته‌كه‌ی له‌و كۆمپانیا بازرگانی و تۆڕی گواستنه‌وه بچووكانه ده‌ستده‌كه‌وێت، كه له‌و ناوچانه‌ی ده‌سه‌ڵاتییان تێدا هه‌یه دایمه‌زراندوون.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، رێكخراوی داعش، پشت به شه‌ش سه‌رچاوه‌ی داهات ده‌به‌ستێت، ئه‌وانیش: وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، قازانجی بازرگانی نێو خیلافه‌ته‌كه‌ی، داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و گاز بازرگانیكردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان، فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی شوێنه‌وار و ئه‌و پارانه‌ی له رفاندنی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ بڕینی بانك.