کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شتاینمایه‌ر و بارزانی كۆده‌بنه‌وه
بڕیاره ئه‌ڵمانیا هاوكاری سه‌ربازی و ته‌ندروستی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات.
K24 - هه‌ولێر:
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كه‌مێك به‌ر له ئێستا فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، به یاوه‌ری باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا و شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
شانده‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رپرسی باڵای حكوومه‌ت پێشوازی لێكرا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێم، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆببێته‌وه.
بڕیاریشه له كۆبوونه‌وه‌كاندا پرسه‌كانی تایبه‌تی به هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان باسییان لێ وه‌بكرێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شتاینمایه‌ر دوای ئه‌وه دێت كه په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (بۆندستاگ)، بڕیاری فروانكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیی بۆ پێشمه‌رگه‌دا و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش، بڕیارییانداوه كاروانێكی دیكه‌ی چه‌كی دژه تانك له جۆری میلان، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ هێزی پێشمه‌رگه، ره‌وانه بكه‌ن.
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، دووجار ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له سه‌ردانه‌كه‌شیدا، راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، كه له هه‌رێمی كوردستان مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌ڵمانیا به یه‌كێك له‌و وڵاتانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تی به‌غدا، چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه ده‌كات و پێشتریش مه‌شق و راهێنانی به ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه كرد.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شتاینمایه‌ر به دووه‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت بۆ هه‌ولێر، له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش و پێشتر له 16ی ئابی 2014دا، به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
شتاينمايه‌ر له لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆیدا، له دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی عێراق له باره‌ی كورده‌وه گوتی: "كورد به ئازایه‌تی خۆیان توانیان خۆیان له ئابلۆقه‌ی داعش رزگار بكه‌ن و ئێمه‌ش هاوكاریمان كردن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كورد، چه‌ته‌كانی داعشییان له‌سه‌رجه‌م ناوچه كوردییه‌كان ده‌كرد".
