کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌غدا خواردنه‌وه كهوولییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات
پرۆژه یاساكه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ئاماده‌كراوه
K24 - به‌غدا:
لێژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خواردنه‌وه كهوولییه‌كانی له ریزی ئه‌و مادانه داناوه كه "كاریگه‌ری عه‌قڵی" له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه و له نێو پرۆژه یاسای "ماده هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ر عه‌قڵ" دانراوه و به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه‌ش له په‌رله‌مان، خواردنه‌وه كهوولییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێن.
مه‌حموود حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی رایگه‌یاند هه‌ردوو لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه، به هاوبه‌شی پرۆژه یاسای "ماده كاریگه‌رییه عه‌قڵییه‌كان و هۆشبه‌ره‌كان" ئاماده كردوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لێژنه‌ی یاسایی له كاتی گفتوگۆی پرۆژه یاساكه، ماده كهوولی و سه‌رخۆشكه‌ره‌كان به‌شێكن له‌و مادانه‌ی كاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر عه‌قڵ و به ماده‌ی هۆشبه داده‌نرێن، به‌و پێیه‌ش خواردنه‌وه كهوولییهكانیش قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن.
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاساش ده‌ڵێت: "دانانی خواردنه‌وه كهوولییه‌كان له ریزی ماده هۆشبه‌ره‌كان، له‌لایه‌ن لێژنه‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه بووه و ئه‌وان پێیانوایه كه كاریگه‌ری به‌سه عه‌قڵدا هه‌یه", هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌گه‌ر پرۆژه یاساكه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا وه‌كو خۆی په‌سه‌ندبكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، خواردنه‌وه كهوولییهكانیش قه‌ده‌غه ده‌كرێن".
له ماوه‌ی رابردوودا، ئه‌و شوێنانه‌ی خواردنه‌وه كهوولییه‌كان ده‌فرۆشن، به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه هێرشییهكان ده‌كه‌نه سه‌ر، به‌تایبه‌تیش له به‌غدای پایته‌خت، له پارێزگاكانی دیكه‌ی خوارووی عێراقیش، به بیانووی ئایینییه‌وه رێگا به كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره فرۆشگایانه نادرێت.