کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داودئؤغلو: توركياش سزا به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه تا ئێستاش ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یی تێدایه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ده‌ستپێبكات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێویست بكات وڵاته‌كه‌ی سزا به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه تا ئێستاش ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یی تێدایه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ده‌ستپێبكات.
به هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه رووسییه‌كه له سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا، له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی توركیاوه، گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته سه‌ریهه‌ڵدا و تا ئێستا به‌رپرسانییان له ئاستی باڵادا، لێدوانی توند دژبه‌یه‌ك ده‌ده‌ن.
دواتريش رووسيا كۆمه‌ڵێك سزای ئابووری به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند, به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا، سزاكان ساڵانه 20 ملیار دۆلار زیان به توركیا ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی ئاكپارتی, رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات توركیاش سزا به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنێت، هه‌رچه‌نده ئاماژه‌ی به ورده‌كاری ئه‌و سزایانه نه‌كردووه، به‌ڵام روونی كردووه‌ته‌وه تا ئێستاش به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره ئاماده‌ن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ده‌ستپێبكه‌ن.