کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا: له عێراق ناكشێینه‌وه به‌ڵام هێزی زیاتر ره‌وانه ناكه‌ین
ئه‌وان هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق ناكه‌ن، به‌ڵام راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیش ناكشێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا له رێگای سه‌رك وه‌زیرانی عێراقه‌وه مۆڵه‌تی 48 كاتژمێری بۆ ئه‌و 150 راوێژكاری سه‌ربازییه‌ی توركیا دانا، بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق جێبهێڵن، ئه‌نقه‌ره له وه‌ڵامی عه‌بادیدا رایگه‌یاند، ئه‌وان هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق ناكه‌ن، به‌ڵام راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیش ناكشێنه‌وه.
مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هاوتا عێراقییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، توركیا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری پارێزگای موسڵی عێراق ناكات، به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له‌وێ جێگرن ناكشێننه‌وه.
تانجۆ بهلجیچ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، چاوشئۆغلو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ری، جه‌ختی له‌سه‌ر رێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكی عێراق كردووه‌ته‌وه.
بهلجیچ ئاشكراشیكرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری راگه‌یاندووه، ناردنی ئه‌و هێزه‌ی توركیا بۆ ده‌وروبه‌ری پارێزگای موسڵ، یارمه‌تیدانی هێزه عێراقییه‌كانه له شه‌ڕی دژی داعش و رۆڵی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كان، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.