کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانیا به‌ڵێنی هاوكاری سه‌ربازی زیاتر به كورد ده‌دات
ئێمه ئاماده‌یی به‌رده‌وامی به‌هاوكارییه‌كانمان بده‌ین بۆ كورد و هێزی پێشمه‌رگه
K24 - هه‌ولێر:
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ڵێنی ناردنی هاوكاری سه‌ربازی زیاتر ده‌دات بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی به‌رده‌وامی و هاوكاری زیاتری سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه، سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگالدا به پێشكه‌وتنێكی گرنگ وه‌سفكر له شه‌ڕی دژی داعش و له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شیشدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: "كورده‌كان به ئازایه‌تی خۆیان توانیان ئابلۆقه‌ی داعش بشكێنن و ئێمه‌ش هاوكاریمان كردن".
شتاینمایه‌ر هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه ئاماده‌یی به‌رده‌وامی به‌هاوكارییه‌كانمان بده‌ین بۆ كورد و هێزی پێشمه‌رگه"، به‌ڵام جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش یه‌كبخرێن و كاره‌كه "ستراتیژییه‌تی گه‌وره‌تری سیاسی" ده‌خوازێت.
شتاینمایه‌ر به‌رگری له بڕیاری ساڵی رابردووی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گه‌یانده هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و گوتی: "حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیارێكی پێویستیدا بۆ ئه‌وه‌ی داعش رابگرێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه ژماره‌ی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان له سه‌د راهێنه‌ره‌وه ده‌گه‌یه‌نێته 150 راوێژكار، به‌ڵام ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تی هاوكارییه‌كانی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی نه‌كرد، كه ئایا هاوكارییه‌كان له رێگای به‌غداوه ده‌بن، یان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانییان ده‌كات.