کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
واشنتۆن: ده‌توانین پشت به هێزه كوردییه‌كان ببه‌ستین
ستراتیژییه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش بتوانێت پشتی پێببه‌ستێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق و سووریا رێككه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بكات و بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوه‌كه‌ش، به‌دوای هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه، به‌شێكی سه‌ره‌كی ستراتیژییه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش بتوانێت پشتی پێببه‌ستێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت گوتی: "له شه‌ڕی داعشدا پێشڤه‌چوون هه‌یه، له مانگی رابردوودا هێزه كوردییه‌كان (كه مه‌به‌ستی پێشمه‌رگه‌یه) توانییان چه‌كدارانی داعش له شنگال ده‌ربكه‌ن".
به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه كوردییه‌كان و عه‌ره‌بییه‌كان له سووریاش توانیویانه ئه‌هوال له داعش پاكبكه‌نه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، شنگال و ئه‌هوال پێشتر دوو شوێنی گرنگی داعش بوون ببووه ناوه‌ندی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوه‌كه.
له باره‌ی پێكهێنانی هێزێكی زه‌مینی و ئاستی ئاماده‌یی وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ به‌شداریكردنی هێزه‌كانییان له‌و ئه‌ركه نوێیه، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه گوتی: "پێشوازێك له‌هه‌ر هه‌وڵێكی راسته‌قینه ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، شه‌ڕی رێكخراوه‌كه درێژخایه‌ن ده‌بێت، له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رزتر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له ناوچه‌كه كار ده‌كه‌ین".