کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ریزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، ریزبه‌ندییه‌كه نیشتمانییه نه‌ك نێوده‌وڵه‌تی.
K24 - هه‌ولێر:
له باره‌ی راگه‌یاندنی ریزبه‌ندی نیشتمانی بۆ زانكۆ حكوومی و ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، ریزبه‌ندییه‌كه نیشتمانییه نه‌ك نێوده‌وڵه‌تی.
د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ریزبه‌ندییه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك نێوده‌وڵه‌تییه و راشیگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ كراوه سه‌ره‌تایی كاره‌كانه و ساڵانی داهاتوو كار له‌سه‌ر به‌ش و مامۆستایانیش ده‌كه‌ن.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی هیچ زانكۆیه‌ك له خانه‌ی (ئه‌ی) ریزبه‌ندی زانكۆكاندا نییه، رایگه‌یاند، هیچ زانكۆیه‌ك له ئاست ئه‌و پێوه‌رانه‌دا نه‌بوون كه پێویستی له‌و گرووپه‌ی ریزبه‌ندیدا بن.
رێزبه‌ندی زانكۆكان:
یەکەم: زانکۆ حکومیەکان
گروپى A: هیچ زانکۆیەک نەگەیشتۆتە ئەم ئاستە
گروپىB زانکۆکانى (کۆیە، سەڵاحەددین، سۆران، سلێمانى، زاخۆ)
گروپىC: زانکۆکانى (دهۆک، گەرمیان، هەولێرى پزیشکى، ڕاپەڕین).
گروپىD: زانکۆکانى (چەرمۆ، پۆلیتەکنیکى دهۆک، پۆلیتەکنیکى هەولێر، هەڵبجە، پۆلیتەکنیکى سلێمانى)
دووەم: زانکۆ تایبەتەکان
گروپىA: هیچ زانکۆیەک نەگەیشتۆتە ئەم ئاستە
گروپىB: زانکۆکانى (ئەمریکى لە سلێمانى، جیهان لە سلێمانى، زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى لە سلێمانى)
گروپىC: زانکۆکانى (جیهان لە هەولێر، ئیشق لە هەولێر، کۆمار لە سلێمانى، نەورۆز لە دهۆک)