ریزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، ریزبه‌ندییه‌كه‌ نیشتمانییه‌ نه‌ك نێوده‌وڵه‌تی.

ریزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا
ریزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا

K24 - هه‌ولێر:

له‌ باره‌ی راگه‌یاندنی ریزبه‌ندی نیشتمانی بۆ زانكۆ حكوومی و ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، ریزبه‌ندییه‌كه‌ نیشتمانییه‌ نه‌ك نێوده‌وڵه‌تی.

د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانه‌ نه‌ك نێوده‌وڵه‌تییه و راشیگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ كراوه‌ سه‌ره‌تایی كاره‌كانه‌ و ساڵانی داهاتوو كار له‌سه‌ر به‌ش و مامۆستایانیش ده‌كه‌ن.

له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی هیچ زانكۆیه‌ك له‌ خانه‌ی (ئه‌ی) ریزبه‌ندی زانكۆكاندا نییه‌، رایگه‌یاند، هیچ زانكۆیه‌ك له‌ ئاست ئه‌و پێوه‌رانه‌دا نه‌بوون كه‌ پێویستی له‌و گرووپه‌ی ریزبه‌ندیدا بن.

 

رێزبه‌ندی زانكۆكان:

یەکەم: زانکۆ حکومیەکان

گروپى A: هیچ زانکۆیەک نەگەیشتۆتە ئەم ئاستە

گروپىB زانکۆکانى (کۆیە، سەڵاحەددین، سۆران، سلێمانى، زاخۆ)

گروپىC: زانکۆکانى (دهۆک، گەرمیان، هەولێرى پزیشکى، ڕاپەڕین).

گروپىD: زانکۆکانى (چەرمۆ، پۆلیتەکنیکى دهۆک، پۆلیتەکنیکى هەولێر، هەڵبجە، پۆلیتەکنیکى سلێمانى)

 

دووەم: زانکۆ تایبەتەکان

گروپىA: هیچ زانکۆیەک نەگەیشتۆتە ئەم ئاستە

گروپىB: زانکۆکانى (ئەمریکى لە سلێمانى، جیهان لە سلێمانى، زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى لە سلێمانى)

گروپىC: زانکۆکانى (جیهان لە هەولێر، ئیشق لە هەولێر، کۆمار لە سلێمانى، نەورۆز لە دهۆک)