کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بارزانی هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی هاتنی هێزه‌كه‌ی توركیا ده‌خاته‌ڕوو
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی هاتنی هێزێكی تایبه‌تی سوپای توركیا بۆ ده‌وروبه‌ری پارێزگای موسڵ، هه‌ڵوێستی خۆی ده‌خاته‌ڕوو.
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی هاتنی هێزێكی تایبه‌تی سوپای توركیا بۆ ده‌وروبه‌ری پارێزگای موسڵ، هه‌ڵوێستی خۆی ده‌خاته‌ڕوو.
له‌و باره‌یه‌وه كیفاح مه‌حمود، راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 رایگه‌یاند، بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گوتی: "ئێمه هاوكاری هه‌موو ئه‌و وڵاتانه وه‌رده‌گرین كه له شه‌ڕی دژی داعش هاوكاریمان ده‌كه‌ن".
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پرسی هاتنی هێزێكی تایبه‌ت بۆ ده‌وروبه‌ری پارێزگای موسڵ باسكراوه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان بارزانی به عه‌بادی گوتووه: "ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه‌ی توركیا بۆ مه‌به‌ستی شه‌ڕی دژی داعش هاتبێت پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسیش هاتبێته ناوچه‌كه، ئه‌وا ئێمه نابینه ته‌ره‌ف و ده‌مانه‌وێت رۆڵی خێرمان هه‌بێت".
كیفاح مه‌حمود بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 راشیگه‌یاند، پرسی هاتنی هێزه‌كه‌ی توركیا له سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ ئه‌و وڵاته باسده‌كرێت، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه بارزانی رۆڵی نێوانگیری له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا ببینێت.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق كراوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش بارزانی رایگه‌یاندووه، پێویسته ئه‌و پرسه به گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت.