کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مالیكی: یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق له مه‌ترسیدایه
نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بوونی هه‌ر هێزێكی زه‌مینی بیانی له‌سه‌ر خاكی عێراق ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق له مه‌ترسیدایه.
K24 – به‌غدا:
نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بوونی هه‌ر هێزێكی زه‌مینی بیانی له‌سه‌ر خاكی عێراق ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق له مه‌ترسیدایه.
نوری مالیكی، كه پێشتر له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا بوو له‌و حكوومه‌تی تازه‌ی عێراقیش، پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری به‌ركه‌وتبوو، به‌ڵام به‌هۆی راگه‌یاندنی پاكێجی چاكسازییه‌كانی له‌لایه‌ن حه‌یده‌ری عه‌بادییه‌وه، پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه.
مالیكی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تیمه میللیه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند: "عێراقی ئه‌مڕۆ پێویستی به توانای گه‌نجانه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی خۆی بپارێزێت و له‌و پڕۆژه دڕندانه دووربخاته‌وه كه مه‌به‌ستیان لێدانه له یه‌كپارچه‌یی عێراق".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی ئێستا رووبه‌ڕووی عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌بێته‌وه، كۆمه‌ڵێك پلان و پرۆژه‌ی پیلانگێڕییه و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له بارده‌بات.
مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌وانه‌ی له پشت هێنانی ئه‌و پرۆژانه‌ن، به وڵاتانی دوژمنی عێراقی نوێ داده‌نرێن و له‌لایه‌ن به‌شێك له به‌عسییه كۆنه‌كان و رێكخراوه توندڕه‌و و تایفییه‌كانه‌وه هاوكاری ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها هۆشداری له باره‌ی دابه‌شكردنی عێراقدا و گوتی: "سیماكانی دابه‌شبوونی عێراق دووباره ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه و ئێستا هێزی زه‌مینی بیانی له موسڵ و ئه‌نبار هه‌ن".
داواشیی له هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، "بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر عێراق یه‌كبگرن و رێزه‌كانییان یه‌كبخه‌ن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌مڕۆ یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری عێراق رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی بووه‌ته‌وه‌و پێویسته هه‌موومان یه‌كده‌نگ بین".