کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
محه‌مه‌د عه‌لی كلای: به‌ره‌نگاری توندڕه‌وی ببنه‌وه
پاڵه‌وانی جیهانی مشته‌كۆڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی، محه‌مه‌د عه‌لی كلای، كه به‌ناوبانگترین موسڵمانی بهرهگز ئه‌مه‌ریكییه، داوا له موسڵمانان ده‌كات به‌ره‌نگاری بیری توندڕه‌وی ببنه‌وه و رێگاش له‌و كه‌سانه بگرن كه ئایینی ئیسلام بۆ مه‌به‌ستی كه‌سی خۆیان به‌كارده‌هێنن.
K24 - هه‌ولێر:
پاڵه‌وانی جیهانی مشته‌كۆڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی، محه‌مه‌د عه‌لی كلای، كه به‌ناوبانگترین موسڵمانی بهرهگز ئه‌مه‌ریكییه، داوا له موسڵمانان ده‌كات به‌ره‌نگاری بیری توندڕه‌وی ببنه‌وه و رێگاش له‌و كه‌سانه بگرن كه ئایینی ئیسلام بۆ مه‌به‌ستی كه‌سی خۆیان به‌كارده‌هێنن.
محه‌مه‌د عه‌لی كلای، پاڵه‌وانی یاری مشته‌كۆڵه، به ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی، دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه، كه داوایكردبوو، رێگا به موسڵمانان نه‌درێت بێنه ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: "ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته رێگای له‌و كه‌سانه بگرین كه ئیسلام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌كارده‌هێنن".
ته‌له‌ڤزیۆنی "NBC News"ی ئه‌مه‌ریكی نووسینێكی كلای بڵاوكرده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ترامپ بهێنێت و ته‌نها نووسیویه‌تی كاندیده‌كانی كۆمارییه‌كان و هاوكات هێرشده‌كاته سه‌ر موسڵمانه توندڕه‌وه‌كان و ده‌ڵێت: "من موسڵمانم و هیچ شتێك له ئیسلامدا نه‌هاتووه بۆ كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان له پاریس و سان بێرناردینۆ، یان هه‌ر شوێنێكی دیكه جیهان، موسڵمانی راسته‌قینه ده‌زانێت كه توندوتیژی و وه‌حشییه‌ت ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی ناوییان لێناوه جیهاد، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام یه‌كناگرنه‌وه".
محه‌مه‌د عه‌لی كلای، سێ جار نازناوی پاڵه‌وانی جیهانی مشته‌كۆڵه‌ی له كێشی قورس به‌ده‌ستهێناوه ده‌شڵێت: "پێویسته له‌سه‌ر سه‌ركرده سیاسییه‌كانمان، پێگهكانییان بۆ تێگه‌یشتن له ئایینی ئیسلام و بۆ خه‌ڵكیش روون بكه‌نه‌وه ئه‌وانه‌ی سه‌رییان لێشێواوه و رێگایان ونكردووه، وایانكردووه خه‌ڵك به هه‌ڵه له ئایینی ئیسلام تێبگات".
.jpeg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)