کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌حرار شام كشانه‌وه‌ی خۆیان له كۆنگره‌ی ریاز راگه‌یاند
ئه‌حرار شام له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10.12.2015، رایانگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێگه و قورسایی گروپه‌كه له كۆنگره‌ی ریاز له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه و بڕیاری كشانه‌وه‌یان له كۆنگره‌كه داوه.
K24 - هه‌ولێر:

به‌ره‌ی ئه‌حرار شام، به یه‌كێك له گروپه چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا داده‌نرێت و زۆرجاریش له ریز گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك به‌ره‌ی نوسره و چه‌ند گروپێكی دیكه‌دا ناوه‌كان ده‌هێنرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتووه، یه‌كێكی دیكه له هۆكاری كشانه‌وه‌یان، بانگهێشتكردن و پێدانی رۆڵه به هه‌ندێك كه‌سایه‌تی كه له‌سه‌ر حكوومه‌تی سووریا هه‌ژمار ده‌كرێن.
ئه‌و گرووپه چه‌كداره ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له سعوودیه و كۆنگره‌ی ریاز ده‌گرێت كه پێداگری له‌سه‌ر "شووناسی موسڵمانێتی گه‌لی سووریا" نه‌كردووه.