کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
راگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له ریاز
كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له ریازی پایته‌ختی سعوودیه كۆتایی پێهات و له به‌یاننامه‌ی كۆتاییشدا پاڵپشتی له ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانی كۆنگره‌ی ڤیه‌ننا له 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015دا كراوه.
K24 - هه‌ولێر:
كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له ریازی پایته‌ختی سعوودیه كۆتایی پێهات و له به‌یاننامه‌ی كۆتاییشدا پاڵپشتی له ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانی كۆنگره‌ی ڤیه‌ننا له 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015دا كراوه.
كۆنگره‌ی ریاز به به‌شداری زیاتر له 100 كه‌سایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردانی سووریا (ENKS) و نوێنه‌رانی گروپه چه‌كداره‌كانی سووریا, له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، رۆژی چوارشه‌ممه (9.12.2015) ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له راگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كراوه‌ته‌وه و جه‌ختیش له‌سه‌ر مه‌ده‌نی بوونی حكوومه‌تی داهاتووی سووریا كراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته سووریای داهاتوو، سووریای فره‌ره‌نگی بێت و جیاكاری له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین، ره‌گه‌ز و تایفه‌دا نه‌كرێت و پابه‌ندی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی بێت.
به‌شداربووانی كۆنگره‌كه جه‌ختییان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا كردووه‌ته‌وه به‌رێگای گفتوگۆ و داواشییان كردووه گه‌ره‌نتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه هه‌بێت.
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له ریاز، له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، كه له داهاتوودا هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی قه‌بوڵ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی بواره‌كانی راگرتنی شه‌ڕ، پاراستنی ئاشتی وڵات، داماڵینی چه‌ك، هاوكارییه مرۆییه‌كان و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی سووریا بكات.
كۆنگره‌كه بڕیاریشدا كه ده‌سته‌یه‌كی باڵای گفتوگۆ له هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان پێك بهێنرێت و ریازیش ببێته نووسینگه‌ی ده‌سته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ سووریادا بكات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)