کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بارزانی گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی وڵاتی توركیا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌شتێكی دوو رۆژه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌ستپێكرد و ئه‌مڕۆش كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی هێنا و له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشته‌وه پایته‌ختی كوردستان.
له باره‌ی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا و پارته سیاسییه كوردییه‌كان له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ده‌په‌دا، پرسى ئاشتيى له توركيا تاوتوێكرا.
گوتيشى: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رانى هه‌ده‌په، هه‌موو كێشه‌كانى خۆيان خسته‌ڕوو و داوايان له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد رۆڵى خۆى بگێڕێت له به‌ديهێنانى ئاشتيى يه‌كجاره‌كى و كۆتايى هێنان به‌و ره‌وشه‌ى ئێستا له توركيا هاتووه‌ته ئاراوه.
به گوێره‌ى لێدوانى فوئاد حوسێن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و داوايهدا، بارزانى به‌ڵێنى داوه هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى بخاته‌گه‌ڕ بۆ بوژاندنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتيى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دانووستان.
بارزانى پێشتريش له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، كه كوردستان 24 به شێوه‌ى راسته‌وخۆ په‌خشيكرد، له باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باكووری كوردستان، رايگه‌ياند، ئه‌و په‌ڕى جێى نيگه‌رانيمانه كه ئه‌و رووداوانه‌ى ئه‌م دواييه رووياندا و پێويسته هه‌موو لايه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پرۆسه‌ى ئاشتيى و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانووستانه‌كان.