خۆرخێ لۆرێنزۆ بووە پاڵەوانی جیھان

به‌ پێش مارک مارکیز و دانی پیدرۆسای ھاونیشتمانی کەوت

خۆرخێ لۆرێنزۆ بووە پاڵەوانی جیھان
خۆرخێ لۆرێنزۆ بووە پاڵەوانی جیھان

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

لە دواین زنجیرەی پاڵەوانییەتی مۆتۆ جی پی جیھان, خۆرخێ لۆرێنزۆ لەسەر حسابی ڤالێنتینۆ روسی بووە پاڵەوانی کێبڕکێی ڤالێنسیا, کە ھەژدەھەمین زنجیرەی پاڵەوانییەتییەکە بوو.

 

لۆرێنزۆی شۆفێری ئیسپانی ته‌مه‌ن 28 ساڵانی تیمی یاماھا, دوێنێ له‌ پاڵه‌وانییه‌تی مۆتۆ جی پی جیهان، پێشی ھەر یەک لە مارک مارکیز و دانی پیدرۆسای ھاونیشتمانی کەوت, کە پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست ھێنا.

ڤالێنتینۆ رووسی ئیتاڵی و شۆفێری تیمی یاماھاش, کە بەھۆی سزاوە لە دواین شۆفێرەکان بوو, پلەی حەوتەمی بەدەست ھێنا.

بەم بردنەوەیە خۆرخێ لۆرێنزۆ, بە پێنج خاڵ پێش رووسی کەوت و بۆ سێیه‌مین جاریش بووه‌ پاڵەوانی مۆتۆ جی پی جیھانی.